Mustafa Deveci,Muhammet Ali Kemal
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
قودس- AA
له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودسی داگیركراو، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژیی له شاره‌كه.
ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك ماوه بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس. ئیسرائیل بۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی كه باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ ده‌گوازرێته‌وه، ئاڵای وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا و شاشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌ڵواسیوه كه لێی نووسراوه "دۆستی زایۆنییه‌كان، تره‌مپ" و "تره‌مپ ئیسرائیلی گه‌وره كرد".
پۆلیسی ئیسرائیل تیمی زیاده‌ی له‌و شه‌قام و ناوچه‌یه و قودسی خۆرهه‌ڵات كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای بۆ ده‌گوازرێته‌وه، جگیركردووه.
هاوكات شاندێكی ئه‌مریكا كه هه‌ریه‌ك له ئیڤانكا تره‌مپی كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه زاوا و راوێژكاری تره‌مپه، جارد كوشنهریان لەنێودایه، گه‌یشتنه ئیسرائیل.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دۆناڵد تره‌مپیش به رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌شداریی له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌دا بكات.
به‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌ی سبه‌ی كه‌شێكی گرژ زاڵه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له قودسی خۆرهه‌ڵاتی داگیركراو و کەرتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو و شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستین خۆپیشاندانی گه‌وره سازبكه‌ن.