Özcan Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
بەریتانیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "شانشینی یەکگرتوو، ھاوبەشێکی ستراتیجییمانە کە بە نرخە لامان و متمانەمان پێیەتی. وەک تورکیا ئێمە دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، ئامادەین لە ھەموو بوارەکاندا ھاریکاریی زیاتر لەگەڵ شانشینی یەکگرتوودا بکەین".
سەرکۆماری تورکیا،گوتی: "با لە قۆناغی داھاتوودا ئاڵوگۆڕی کۆمپانیاکانمان تەنھا بە کڕین و فرۆشتنی کاڵا و کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان نەوەستێت لە تورکیا و شانشینی یەکگرتوو. با لەگەڵ بەرھەمی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووشدا لە دەرفەتەکانی بەرھەمھێنانیش بکۆڵینەوە".