Shamal Numan Bakır
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
بەغدا - AA
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئیئتلافی نەسر کە سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات و ئیئتلافی سائرون کە سەرۆکی رەوتی سەدر، مەقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات لە پێشەوەن.
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، "دەرئەنجامە بەراییەکان ئاماژە بە پێشکەوتنی ئیئتلافی نەسر دەکەن لە بەغدا و ژمارەیەک لە پارێزگاکانی باشوور، دوای ئەویش ئیئتلافی سائرون دێت".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا زووە بزانرێت هەردوو ئیئتلافەکە بە جیا چەند کورسییان بەدەستهێناوە.
دوێنێ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە رێژەی بەشداریکردن ٤٤،٥٢ لەسەدا بوو.