Hakan Çopur
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن له میانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌نجامیدا، جه‌ختی له پابه‌ندیی هه‌ردوو وڵات به یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا كرده‌وه و تیشی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداریی هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه ته‌یب ئه‌ردۆغانن له‌پێاو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ردا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و ئانتۆنی بڵینكن بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوو وه‌زیر تاوتوێی پرسه‌كانی فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆكراینا و هه‌نگاونانی ناتۆ وه‌ك یه‌ك هێزی پێكه‌وه، كردووه.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئانتۆنی بڵینكن جه‌ختی له پابه‌ندیی هه‌ردوو وڵات به سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئاگاداریی هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه ته‌یب ئه‌ردۆغانن له‌پنێاو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ردا.
به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چاوش‌ئۆغڵو و بڵینكن هه‌روه‌ها باسی پێواژووی ئاساییكردنه‌وه‌یان له‌نێوان توركیا و ئه‌رمینیادا كردووه و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه كردووه كه ئه‌مریكا ده‌توانێت بیهاوێژێت بۆ پشتیوانییكردن له پێواژووه‌كه.
هاوكات ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌یان خستووه‌ته به‌رباس كه په‌یوه‌ست به درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و.