Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایان دیلۆن قسه‌ی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان كه رایانگه‌یاندبوو "له سه‌دا ٩٨ی رووبه‌ری خاكیان له داعش ستاندۆته‌وه" بۆ "زیاتر له سه‌دا ٩٠" راستكرده‌وه.
دیلۆن له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا و عێراق دوا.
به خۆبواردن له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه ماون ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێكخراوه‌كه له ناحیه‌كانی شیشا و هاجینی باكووری شاری ئه‌بو كه‌مال له سووریا ته‌نگه‌تاو كراون و گوتی: "ترسی ئه‌وه كه‌مه ئه‌و ژماره شه‌ڕكه‌رانه‌ی داعش دیسانه‌وه بكه‌ونه‌وه خۆ و وه‌ك باڵێكی رێكخراوه‌كه بكه‌ونه‌وه كار چونكه ئێستا تهنگهتاوكراون".
دیلۆن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له خۆرئاوای رووباری فوڕات چۆته ناو ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گوتی: "داعش جگه له ئه‌بو كه‌مال هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی رژێمیش له له رۆژئاوای فوڕات زیاد كردووه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌به‌رده‌ستی داعشدا ماون ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كه‌متر له له سه‌دا ١٠ی خاك له ژێرده‌ستیاندا ماوه. گوتی: "له سه‌دا ١٠ كه‌مه. پێشتر گوتبوومان له سه‌دا ٩٨ له ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێندراوه. به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش له رۆژئاوای فوڕات ئێمه ده‌ڵێین زیاتر له له سه‌دا ٩٠ی رووبه‌ری ئه‌و خاكه‌مان له داعش ستاندۆته‌وه".
دیلۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای هێرشه‌كه‌ی رژێم هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان.