Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه وه‌زیری تازه دامه‌زراوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه چۆته كۆریای باكوور و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كیم جۆنگ-ئون كۆبۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی باس له‌وه كرا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گه‌وره به‌رپرسێكی ئیداره‌كه‌ی ناردووه و كۆبۆته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاشکرا کردووە.
رۆژنامه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه پۆمپیۆ كه له لایه‌ن تره‌مپه‌وه تازه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانكراوه له میانی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی (سی ئای ئه‌ی) یه‌كه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی نیسان له پشووی پاسكاڵیا چووه‌ته پیۆنگیانگ.
تاكو ئێستا سی ئای ئه‌ی و كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكیان له‌مباره‌یه‌وه نه‌داوه. له كاتێكدا واشنتۆن پۆست له هه‌واڵه‌كه‌یدا پشتی به لێدوانی دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی به‌ستووه.
یه‌كه‌م سه‌ردانی مایك پۆمپیۆ بۆ پیۆنگیانگ له ساڵی ٢٠٠٠ كه مادلین ئۆڵبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی كیم جۆنگ-ئون، كیم جۆنگ-ئیل كه ئه‌وكات سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بوو به یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته داده‌ندرێت له‌و ئاسته باڵایه.