Sangar Hamad Azeez
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2016
لە میانی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو هەردوو پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات تاوتوێ کران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیرانەوە وەرگیراون، سەرۆکوزیرانی تورکیا ، بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییان کردووە. یڵدرم لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە کە لەوبارەیەوە کارەکان بەوردی و وریاییەوە ئەنجام دەدەن.
یڵدرم و کڵچدارئۆغڵو لە کۆبوونەوەکەیاندا هەڵسەنگاندنیان بۆ کارەکانی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لەبەشێکی کەم لە بڕگەکانی دەستوور کردووە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئەو کارانە هەرچی زووە بگاتە سازان.
هەروەها سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، یڵدرم زانیاری لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە بە کلچدارئۆغڵو داوە.