Hamit Hüseyin
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ھەولێر - AA
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای حزبی برایەتی تورکمانی لە ھەولێر کرد.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکھاتبوون لە سکرتێری مەکتەبی سیاسی، فازل میرانی و ھەریەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کاکەمین نەجار، دڵشاد شەھاب و مەحموود محەمەد. لە کۆبوونەکەدا حزبەکانی، ئۆجاغ تورکمانی، پارتی پێشکەوتووی تورکمان، پارتی چاکسازی تورکمان، پارتی بێلایەنی تورکمان، بزووتنەوەی تورکمان، پارتی ئینقازی تورکمانی و لیستی هەولێری تورکمان، بەشدار بوون.
پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر راسپاردەی سەرۆکی پارتەکە مسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی، بڕیاری داوە خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بە تایبەت پێنج پارتە سەرەکییەکەی ناو پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بکەن و وەک راگەیەنراوە ئامانج لێی دەربازکردنی کوردستانە لە قەیرانە سیاسی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی ھەرێم.
بڕیارە دوای ئەو سەردانە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانی بکات و راشگەیەنراوە کە ھەفتەی داھاتوو شاندەکەی پارتی سەردانی ھەریەک لە لایەنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دەکات.