Hemın Othman Mohammed,Abdullah Shukur
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زەریف رایگه‌یاند: "زۆر خۆشحاڵین به ده‌ستپێكی هه‌ماهه‌نگی نوێی توركیا و رووسیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌یی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارین. پێویسته ئه‌م سێ وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی له ناوچه‌كه‌دا و شه‌ڕكردن دژ به توندڕه‌وه‌كان".
دوا كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان شانده‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نقه‌ره، زەریف له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا قسه‌یكرد و، سوپاسی توركیای كرد بۆ میوانپهروهرییان.
زەریف باسی له‌وه كرد كه هه‌ڵوێستی گه‌لی توركیا له شه‌وی كوده‌تاكه‌دا بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه مایه‌ی شانازییه و گوتی: "پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌رگرییه‌ی به‌رامبه‌ر كوده‌تاچییه‌كان نیشانی‌دا. بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌یان ده‌رخست كه‌وا رێگه ناده‌ن دیموكراسی و مافه‌كانیان به كوده‌تا و زۆرداری لێ زه‌وت بكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زەریف ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێش 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئێران ته‌قه له بینای په‌رله‌مان كراوه، هاوكات په‌رله‌مانی توركیای به ناوه‌ندی دیموكراسی" ناوزه‌ند كرد و گوتی: "ده‌خوازم سه‌ردانی په‌رله‌مانی توركیا بكه‌م و نیشانی بده‌م كه گه‌لی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌لی توركیا و نوێنهرانیاندایه".
زەریف ، باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئێران "درێژخایه‌ن و به‌هێزه"، رابردووی مێژووی ئه‌و دوو وڵاته جۆره‌ها هه‌ماهه‌نگی بۆ توركیا و ئێران فه‌راهه‌م كردووه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه بۆ لابردنی هه‌ندێ به‌ربه‌ستی نێوانیان و گوتی: "له سایه‌ی ئیراده‌ی سیاسی رابه‌رانی سیاسی هه‌ردوو وڵاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان پێشده‌كه‌ون و هه‌ماهه‌نگی له چه‌ندین بواری جیادا به‌رده‌وام ده‌بێت".
جه‌واد زەریف ، هیوای خواست هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌بواری گه‌شت و گوزاردا زیاد بكه‌ن و گوتی: "ئێمه له بواری وزه‌دا ئاماده‌ین كاره‌با، غازی سروشتی و وزه ببه‌ستینه‌وه به توركیا و ئه‌وروپاوه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌ین هه‌ماهه‌نگی توركیا بكه‌ین".
هاوكات زەریف جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌ویدا هه‌ردوو وڵات ئامانج و دیدگای هاوبه‌شیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن و گوتی: "ئاسایشی توركیا به ئاسایشی خۆمانی ده‌زانین. له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو كه‌وا له پاڵ گه‌لی توركیاداین و هیچ كات لێیان دوورناكهوینهوه".
ھەروەھا باسی لە قەیرانی سووریا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە بپارێزرێت و گەلی سووریا داھاتووی خۆیان دیارى بکەن. بەم پێیەش پێویستە دژی ھەردوو رێکخراوی توندڕەوەی وەک داعش و بەرەی نوسرە بوەستێنرێتەوە.
زەریف ئاماژەی بەوە دا کە ئەو بابەتانەی بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە پێویستە کۆبوونەوەی زیاتری لەبارەیەوە ئەنجام بدرێت. راشیگەیاند کە ئیتر ناوچەکە بەرگەی شەڕ و پێکدادانی زیاتر ناگرێت.
"ئێران و تورکیا ھەمیشە لەبارەی سووریاوە دیالۆگی ئەرێنیان ھەبووە"
زەریف لەبارەی ئاسایبوونەوەی پەیوەندی نێوان رووسیا و تورکیا گوتی: "زۆر خۆشحاڵین بە ھەماھەنگی نێوان تورکیا و رووسیا. لەمبارەیەوەش ئامادەین ھاوکاری بکەین. ئەم سێ وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دیکە پێویستە پێکەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و شەڕکردن لە دژی توندڕەوی کار بکەن".
لەبارەی پرسیاری راگرتنی بەشێک لە گەشتەکانی ئێران بۆ تورکیا زەریف رایگەیاند کە گەشتەکان بۆ ھەردوو شاری ئیستانبوڵ و ئەنقەرە بەردەوامە. بەڵام لە دوای ھەوڵی کودەتا و سەرھەڵدانی چەند کێشەیەک بەم ھۆیەوە بەشێکی گەشتەکان دواخراون. گوتیشی: " بۆ دووبارە ھاتنی گەشتیارانی ئێرانی و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، ھەوڵی تەواو دەدەین".
زەریف لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئێران چۆن ھەڵسەنگاندن بۆ بابەتی ئاسایبوونەوەی پەیوەندی نێوان رووسیا و تورکیا دەکات؟ گوتی: "دوو دراوسێی گرنگن. پەیوەندی رووسیا و تورکیا باش بووە و بەرەو ھەماھەنگی لەبارەی بابەتەکانی ناوچەکە دەڕوات. ئەم ھەمانگیەش بۆ ھەر سێ وڵات گرنگە. ئێران و تورکیا ھەمیشە لەبارەی سووریا دیالۆگی ئەرێنیمان ھەبووە. ھاوکات پەیوەندی ئێمەش لەگەڵ رووسیا باش بووە. بۆیە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاشتی و کۆتایھاتنی شەڕ و پێکدادانەکان پێویستمان بە ھەماھەنگیە. بەم پێیەش خۆشحاڵیبن بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان تورکیا و رووسیا".