Mazın Asad - Sarmand Hameed
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2016
پەرلەمانی تورکیا
دوای ھێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر ماردین و دیاربەکر، خەڵکێکی زۆری ناوچەکە و رێكخراوەكانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوای رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوان لە دژی تیرۆر دەکەن.
نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی تورکیا ھەڵسەنگاندنیان لەبارەی ھەواڵەکانی ئامادەکاریی بۆ كۆبوونەوەی جەماوەری دژی تیرۆر لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی تورکیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس کرد.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەھەپە لەڤەنت گۆک ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز و کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی یەنیکاپی، کەشوھەوای سیاسیەت لە پەرلەمان بە خاڵێکی جیاواز گەیشت و راشیگەیاند درێژەدان بەم ھەڵوێستە سوودبەخش دەبێت بۆ رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان.
پەرلەمانتاری ماردین لە لیستی ئاک پارتی ئۆرھان میرئۆغڵو روونیکردەوە کە ناوچەکە رابردووەیەکی دژی کودەتا سەربازییەکان ھەیە و گوتیشی: "ئەم رابردووە ئێستا لە روویەکەوە ھاتەوە بیری مرۆڤەکان. خەڵکەکە تاوەکو چوارشەممە بە ئازایەتی لە گۆڕەپانەکاندا بوون".
میرئۆغڵو جەختی لەوەشکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی کەجەکە و رووداوەکەی رۆبۆسکی لە لایەن پەکەکەوە بەکارھێنراوە و راشیگەیاند ئەو بەرھەڵستکارییە و ئازایەتییەی خەڵکی ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو دژی ھەوڵی کودەتاکان نیشانیان داوە، پێویستە بە بەراورد لەگەڵ رابردوو ھەڵسەنگاندنی لەبارەیەوە بکات.
پەرلەمانتارەکەی ئاک پارتی لە درێژەدا گوتیشی: "شتێکی زۆر گرنگ روودەدات. لێرەدا بێگومان تەنھا باسی پشتگیرکردنی پارتە سیاسییەکان ناکەین، بەڵکو من پێموایە رێکخراوەكانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پیاوە ماقولان و ژمارەیەکی زۆر لە عەشیرەتەکانیش پشتگیری ئەم کۆبوونەوە جەماوەرییە دەکەن".