Hemın Othman Mohammed
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بانگهێشتی ناوه‌ند كراونه‌ته‌وه به‌ڵام بێ پۆزش و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه 32 كه‌سن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و نێوان شانده‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زاریف، چاوش‌ئۆغڵو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و تیایدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵاتنی دیبلۆماتكارێكیان له به‌نگلادیش، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "سێ كارمه‌ندمان بانگهێشتكردبووهوه كه له به‌نگلادیش كاریان ده‌كرد. له‌وانه دووانیان هه‌ڵاتوون بۆ ئه‌مریكا. دانه‌یه‌كیشیان گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا و له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌ستی به كار كرد. بۆ پێدانی پۆست بانگهێشتمان كردبوون. تیكڕا 208 كارمه‌ندمان بانگهیشت كردووه‌ته‌وه بۆ پیدانی ئه‌رك له ناوه‌ند. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بێ پۆزش و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه 32 كه‌سه. پۆزشی هه‌ندێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێمه مۆڵه‌تمان داونه‌تێ".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه قۆناغی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی گوله‌ن درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌و دۆسیه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه له قۆناغی ئاماده كردندایه و گوتی: "له ئه‌مریكاشه‌وه ده‌ست كراوه به ناردنی ئاماژه‌ی ئه‌رێنی. رۆژانی 23-24ی ئاب، شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سه‌ردانی توركیا ده‌كات و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات".
چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی شاندی باڵا ده‌كه‌ن له ئه‌مریكاوه و گوتی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن ده‌خوازن سه‌ردان بكه‌ن و زانیاریشیان له‌باره‌ی به‌رواری سه‌ردانه‌كه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام دڵنیاییان نه‌داوه".