Sertaç Bulur
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بڵاوی کردەوە کە بەناو بەرپرسی بەغدای فەتۆ، ساڵح فیدان و بەناو بەرپرسی هەولێری فەتۆ، سامەت گورە لە ئۆکرانیاوە براونەتەوە بۆ تورکیا.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە، ساڵح فیدان و سامەت گورە، کە بە تۆمەتی ''ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری فەتۆ|پەدەیە'' لە لایەن دادگای یەکی سزای ئەنقەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، لە سنووری ئۆکرانیا-پۆڵەندا کاتێ بە رێگەی نایاسایی هەڵاتوون دەستگیرکراون.
دوای گفتوگۆی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانە رێکخراوەییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا، فیدان و گورە رادەست کرانەوە و برانەوە بۆ تورکیا.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی تیرۆر لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
ساڵح فیدان، بە ناو بەرپرسی عێراق|بەغدای فەتۆ، لە ناو پێکهاتەی دەرەوەی وڵاتی رێکخراوەکەدا چالاکی ئەنجامداوە، لە زانکۆی ئشکی دەزگای فێرکردنی فەزا وەک مامۆستا کاری کردووە، دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لەگەڵ هاوسەرەکەی یەشیم فیدان تورکیای جێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە.
سامەت گورە، بە ناوە بەرپرسی عێراق|هەولێری فەتۆ، لەو کەسانەیە کە لە ناو پێکهاتەی دەرەوەی وڵاتی رێکخراوەکەدا چالاکی ئەنجامداوە، لە دەزگای پەروەردەی فەزاڵاری فەتۆ لە هەولێر وەک مامۆستای فیزیا کاری کردووە، لە ئیفادەی ئەو کەسانەی پەشیمانبوونەتەوە دەرکەوتووە کە ''دوای ١٧-٢٥ی کانوونی یەکەم، بڕی پارە لە هەژمارەکەی بانک ئاسیا-یدا زیادی کرد''.