08 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
باڵکئەسیر - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی فەتۆ، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ۷٤ پۆلیسی لەکارلابراو لە پارێزگای باڵکئەسیر و ۱۲ پارێزگای دیکە، دەرکرا.
لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی فەتۆ بەردەوامن و ئەمجارەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی باڵکئەسیر و لە ئەنجامی نزیکەی شەش مانگ بەدواداچووندا، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ شەش بەڕێوبەری ئاسایش و ٦٨ پۆلیسی خاوەن پلەی جیاواز دەرکرا کە سەرجەمیان پێشتر لە کار دوورخراونەتەوە و تۆمەتی هەبوونی پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی رێکخراوەکە دراوەتەپاڵ.
ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە ئەو تۆمەتبارانە، بەشداری کۆبوونەوە تایبەتەکانی فەتۆیان کردووە و هاوکاری ماددیشیان پێشکەش بە رێکخراوەکە کردووە، هەروەها لای بەرپرسانی فەتۆ ناوی نهێنییان هەبووە.
بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و دەستبەسەرکردنی تۆمەتبارەکان ئۆپەراسیۆن لە پارێزگاکانی باڵکئەسیر، ئیستانبوڵ، مانیسا، قۆنیا، ئەرزینجان، قەیسەری، کوتاهیا، مەڕەش، ئەنقەرە، کۆجائێلی، چاناککالە، سامسون و بورسا ئۆپەراسیۆن دەستی پێ کرد.