09 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند کە دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌وانه‌یه قۆناغێكی نوێ له پرۆسه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ده‌ست پێ بكات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی کەناڵی TRTدا، له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت بزانن پێشهاته‌كانی لیبیا چین. له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێشهاته‌كانی لیبیا سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ی له‌وێ ده‌رخست. ئێمه‌ش ته‌واوی پێشهاتهكانمان خسته روو. وه‌ك ده‌زاندرێت توركیا پشتیوانی سه‌راج ده‌كات كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دان به حكوومهتهكەی داندراوه. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردن له سه‌راج و وه‌ستانه‌وه دژبە حه‌فته‌ری كوده‌تاچی و هه‌موو ئه‌وانه‌یشی له ریزی ئه‌ودان، جا هه‌ر كێیه‌ك بن. ئێستا زۆر خاڵی گرنگی لیبیا كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه و پێشڕه‌وییه‌كانیش به‌ردوامن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه هه‌ره گرنگه‌كانی دیكه.
ئه‌م پێشهاتانه‌ش وه‌ك بڵێی حه‌فته‌ری شێت كردووه. تا دێت ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان فراوانتر ده‌بن و سه‌راج و تیمه‌كه‌ی، چه‌كدارانی حه‌فته‌ر راوده‌نێن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه شاری میسراتە كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه گوتی: "ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری سیرت و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، كێڵگه نه‌وتییه‌كان له‌و ناوه‌ن، ناوچه‌گه‌لێكی گرنگن. له كهناراوهكانیش كێڵگه‌ی گازی سروشتیی هه‌ن، ئه‌وانیش زۆر گرنگن، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی دیكه‌ی خواره‌وه‌یش كه كێڵگه‌ی نه‌وتی لێ هه‌ن به‌و ئه‌ندازه‌یه گرنگن. ئه‌مه رووسیای هه‌راسان كردووه. حه‌فته‌ر زۆر له خه‌می ئه‌وه‌دا نییه، چونكه ته‌نها كوده‌تاچییه. ئه‌و ته‌واوی هێزی خۆی له رووسیا وه‌رده‌گرێت".
- "له‌گه‌ڵ پوتین ده‌دوێم"
له وه‌ڵامی پرسیاری: "ئایا تا دێت پشتیوانیكردن له حه‌فته‌ر له‌لایه‌ن كاراكته‌ره مه‌زنه‌كانه‌وه كه‌متر ده‌بێته‌وه؟ هاوسه‌نگی چۆن ده‌گۆڕێت؟"، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، گوتی: "دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئێواره‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌وانه‌یه قۆناغێكی نوێ له پرۆسه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ده‌ست پێ بكات. له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، له‌سه‌ر ژمارەیەک خاڵ لێكتێگه‌یشتن هه‌بوو".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بهوەیش دا كه پێویسته په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجام بدات و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌دوێم. ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئێمه‌ی نیگه‌ران كرد له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی ئه‌نقه‌ره، به‌شداری جیاوازی رووسیا، سعوودیه، ئیداره‌ی ئه‌بو زه‌بی، فه‌ڕه‌نسا و ئوردن بوون له‌وێ، به‌ڵام له هه‌موویان ناخۆشتر بوونی رووسیا بوو به‌م شێوه‌یه له‌وێ، چونكه له‌وێ گوترا 'من سه‌ربازم نییه له‌وێ (له لیبیا)'، به‌ڵام ١٩ فڕۆكه‌ی هه‌یه له‌وێ. ئێستا ئه‌وان له‌وێن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌فته‌رن. ده‌مه‌وێت له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان قسه بكه‌م. پێم باشه پلان بۆ ئه‌وه دابندرێت كه دوای قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان پێویسته چ جۆره هه‌نگاوێك بنێین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە "ئایا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئێوارەی دوێنی لەگەڵ ترەمپ باسیان لە پرسی "F-35" و "S-300" کردووە یان نا؟" رایگەیاند "قسەمان لەسەر ئەو بابەتانە نەکرد، بەڵام ئێمە گرووپێکی کاری تایبەتمان پێکهێناوە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئێوارەی دوێنێشدا لەگەڵ ترەمپ قسەمان لەسەر پێکهێنانی گرووپەکە کرد. وەزیرانی دەرەوە و بەرگری هەردوو وڵات لەگەڵ راوێژکارە هەواڵگرییە تایبەتەکانمان ئەم کارە دەکەن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ئیدلب دوا و گوتی: "هەرچەندە تا ئێستا هەندێک گرفت لەسەر رێگای "M-4" هەیە، بەڵام رەوشەکە خراپ نییە. نزیکەی ٢٠٠ هەزار دانیشتووی ئیدلب گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە بەتایبەت لە باکووری شارەکە کەمپی تایبەت دروست دەکەین کە بریتین لە خانووی ٣٠-٤٠ مەتری و خێزانێک دەتوانێت بە ئاسانی تیایدا بژی. رێکخراوی مانگی سووری تورکی و رێکخراوەکانی دیکەمان بەچڕی لەسەر ئەم بابەتە کار دەکەن. ئامانجی یەکەممان دروستکردنی کەمپێکی ٢٠ هەزار ماڵییە، رەنگە زیاتریشی بکەین و بگاتە ٥٠ هەزار ماڵ".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسیشی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا و ناڕەزاییەکانی دژبە نەژادپەرستی کرد و گوتی: "کوژرانی جۆرج فڵۆید بەشێوەیەکی نامرۆڤانە رووداوێکی دڵتەزێنە کە رەنگدەرەوەی هەڵوێستێکی نەژادپەرستانەیە. بەداخەوە دەبینین هەندێکجار ئەم جۆرە رەفتارانە بەرامبەر کەسانی رەشپێست و پەنابەر ئەنجامدەدرێت. ئێمە وەک موسڵمانان بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان نەژاد، رەنگ، ئایین و زمان بۆ پاراستنی مافەکانی سەرجەم مرۆڤایەتی خەبات دەکەین".