Selma Kasap
06 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له ئاكامی هێرش كردنه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی گولله‌نه‌بڕی فریاكه‌وتن له شاری ئیدلب له سووریا، سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ست داوه و دووانی دیكه‌یش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له راگه‌یه‌ندراوێكدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ٥ی حوزه‌یران هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی گولله‌نه‌بڕی فریاكه‌وتن له شاری ئیدلب و نووسیوویه‌تی: "له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا هاوڕێیه‌كی قاره‌مانمان شه‌هید بوو و دوو هاوڕێی دیكه‌مان بریندار بوون. دوای ده‌ستنیشانكردنیان ئامانجه‌كان، پێكران و به‌پێی پێویست به‌رپه‌رچیان درایه‌وه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری جگه له ده‌ربڕینی خه‌مباری قوڵی خۆی به‌و رووداوه، پرسه و سه‌ره‌خۆیشی خۆی ئاراسته‌ی سوپای توركیا، گه‌لی تورك و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كه كردووه. هیوای لێخۆشبوونی بۆ سه‌ربازه شه‌هیده‌كه له خوا و چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ برینداران خواستووه.