Mehmet Akif Parlak
26 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2023
عەنتاب – AA
١٦ لەو تۆمەتبارانەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لە شاری ئەلباب باکووری سووریا دەستگیر کرابوون، دەستبەسەر کران.
پارێزگای عەنتاب لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی لە ئەنجامی زانیارییە هەواڵگرییەکانی راوێژکارییەتی هێزی ئەرکداری سووریا سەربە فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی عەنتاب بە هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوە دادوەرییە خۆجێیەکان، دامەزراوەی ئەمنی خۆجێی ئەلباب هەڵمەتێکی بۆسەر تۆمەتبارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام داوە.
لە میانی هەڵمەتەکەدا، ١٦ تۆمەتبار دەستگیر کراون کە بەناو قازییەکی رێکخراوەکەیشیان لەنێودا بووە.
هەروەها ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی لە ماڵی تۆمەتباراندا دۆزراونەتەوە.
دوای راییکردنی کارەکانیان، تۆمەتباران رەوانەی دادگا کران و دادگایش بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ١٥ تۆمەتبار دەرکرد.