Mazın Asad
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا ١٢ مۆڵگەی داعشیان لە ناوچەی ئەلباب لە سووریا خاپوور کرد.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای تورکیا، بە مەبەستی لەناوبردنی ھەڕەشەکانی رێکخراوانی تیرۆریستی بە تایبەتی داعش و زیادکردنی ئاستی ئەمنی سنوورەکان و پشتگیریکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمان، لە ٢٤ی ئابی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنێک لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە کە تاوەکو ئێستا درێژەی ھەیە.
لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری، ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ناوچەی ئەلباب ئەنجام دا.
ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر ١٢:٣٥ خولەک و ١٢:٥١ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو کە ١٢ مۆڵگەی داعش لە ناوچەی ئەلباب لە سووریا خاپوور کرا.