Yusuf Özcan
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2022
پاریس – AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راستڕه‌وی په‌ڕگیر، مارین لو پێن كه توانیانە بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری سه‌ر بكه‌ون كه له ٢٤ی نیسان ئه‌نجام ده‌درێت، دیبەیتێکیان ئەنجامدا.
له میانی دیبەیتەکەدا، مارین لو پێن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌یه‌وێت رووبه‌رووی 'ئیسلامگه‌رایی" ببێته‌وه، ماكرۆن داكۆكی له‌وه كرد كه سیاسه‌ته‌كانی مارین لو پێن له‌مباره‌یه‌وه كاریگه‌ر نابن.
مارین لو پێن كه ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئامانجی ئه‌وه‌یه یاسایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "ئایدۆلۆژیای ئیسلامگه‌را" ده‌ربكات، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه گوایه ئه‌و به‌ره‌نگاری ئیسلام نابێته‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌نگاری "ئیسلامگه‌رایی" ده‌بێته‌وه.
مارین لو پێن باسی له‌وه كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "ئیسلامگه‌رایی" ده‌یه‌وێت ٧٥٠ مزگه‌وت دابخات كه گوایه بوونه‌ته "رادیكاڵ" و قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشیشی به پێویست زانی كه گوایه "ئیسلامگه‌راكان" به‌سه‌ر ژنانیدا ده‌سه‌پێنن.
ئیمانوێل ماكرۆن-یش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ئه‌گه‌ری قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی له شوێنه گشتییه‌كان پێویست ده‌كات سیمبولی ئایینه‌كانی دیكه‌یش قه‌ده‌غه بكرێت، له‌باره‌ی داواكاریی مارین لو پێن-یش بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی، گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكه‌ن، شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرسێنن، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێی زۆر جیددیه".
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یاسایه‌كی له‌م جۆره هیچ واتایه‌كی نییه و "ناپاكییه" به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌نگاری "ئیسلامگه‌رایی" بووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی داخستوون، ٢٣ له‌و مزگه‌وتیشی له‌و ٩٩ مزگه‌وتانه داخستوون كه به "جیاكاریكردن" تۆمه‌تباری كردن.
ئیمانوێل ماكرۆن رووی ده‌می كرده مارین لو پێن و رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت ملیۆنەها مسوڵمان له وڵاته‌كه‌ی به ئارامی بژین.