ئه‌مریكا كۆتاییهێنان به سزاكانی سه‌ر ئێران له رۆژه‌ڤیدا نییه
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆنی راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی بابه‌تی كۆتاییهێنان به سزاكانی سه‌ر ئێران له رۆژه‌ڤیدا نییه.
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆنی راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی بابه‌تی كۆتاییهێنان به سزاكانی سه‌ر ئێران له رۆژه‌ڤیدا نییه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دۆناڵد تره‌مپ و ئیمانوێل ماكرۆن، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به باجه‌كانی فرۆشی دیجیتاڵیی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، و كۆتاییهێنان به كرده‌وه‌كانی ئێران له كه‌نداوی به‌سره كه بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادی بازرگانیی و ده‌ریاوانیی.
هاوكات تره‌مپ به ماكرۆنی راگه‌یاندووه له ئێستادا وڵاته‌كه‌ی بابه‌تی كۆتاییهێنان به سزاكانی سه‌ر ئێران له رۆژه‌ڤیدا نییه.