Ramal Abdullah Mahmood
06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
نیویۆرك – AA
له باهاما به‌هۆی باهۆزی دۆریان-ه‌وه ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی باهاما، هوبێرت میننیس ئاشكرایكرد به‌هۆی باهۆزی دۆریان-ه‌وه ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دۆریان توندترین باهۆزه كه تا ئێستا ناوچه‌كه‌ی گرتبێته‌وه، به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر باهاما كه‌وتووه و هه‌زاران كه‌س ده‌ربه‌ده‌ربوون.
كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له‌و وڵاته به‌رده‌وامه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ژماره‌ی قوربانییان به‌رزببنه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد ٧٠ هه‌زار كه‌س له باهاما به‌په‌له پێویستییان به ئاوی خواردنه‌وه و خۆراك هه‌یه، و هه‌شت تۆن خۆراكی بۆ ناوچه‌كه ناردووه.
باهۆزی دۆریان كه گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، ئاسته‌كه‌ی گه‌یشته پله‌به‌ندی سێ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆ پله‌به‌ندی دوو هاته خواره‌وه. كاریگه‌ری باهۆزه‌كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ردوو ویلایه‌تی كالیفۆرینای باشوور و كالیفۆرنیای باكوور.
له كاتێكدا تونده‌با و باران بووه هۆی لافاو له شاری چارلستۆن-ی كالۆرینای باشوور، هه‌روه‌ها پچڕانی ته‌زووی كاره‌بایشی لێكهوتهوه له زیاتر له ٢٢٠ هه‌زار ماڵ و شوێنكار له هه‌ردوو ویلایه‌تی كالۆرینای باشوور و باكوور.