Fatjon Cuka
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
تیرانا – AA
له رێگای كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كۆن كه چه‌ندین ساڵه له ئه‌لبانیا وه‌ك نه‌ریتێكی لێ هاتووه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی مێژوویییان هه‌یه به خولیای زۆره‌وه كۆ ده‌كرێنه‌وه و ده‌پارێزرێن.
ئێستا له‌و وڵاته ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان به لۆگۆی "Retro" دۆخێكی فه‌رمییان وه‌رگرتووه، ستاتۆی "Retro" به‌و واتایه دێت كه ئه‌و ئۆتۆمبێله كۆنانه‌ی ئیدی هاتوچۆیان پێ ناكرێت و وه‌ك خولیایه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه كه به‌هایه‌كی مێژووییان هه‌یه له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان تۆمار ده‌كرێن.

ئه‌ڤرین كافتیرا كه له تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا خوی به كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كۆنه‌وه گرتووه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ماوه‌ی ٢٢ ساڵه سه‌رقاڵی ئه‌مه‌یه.
Mercedes-Benz B6 Gazelle مۆدیل ١٩٧٤ (به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مۆدیل ١٩٢٩)، Citroen 11BL مۆدیل ١٩٨٤، Volkswagen Beetle 1152 Cabriole مۆدیل ١٩٦٨، Volkswagen Beetle مۆدیل ١٩٧٥، Volkswagen 621 Beetle مۆدیل ١٩٧٦، Mercedes-Benz SSK مۆدیل ١٩٨٠ و چه‌ند جۆره ئۆتۆمبێلێكی دیكه له‌لایه‌ن ئەڤرین كافتیراوه كۆ كراونه‌ته‌وه.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له منداڵییه‌وه خولیای ئۆتۆمبێله و گوتی: "كوڕی شۆفێرم و به‌هۆی پیشه‌ی باوكمه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێل گه‌وره بووم. نزیكه‌ی ٢٢ ساڵه ئۆتۆمبێلی زیانبه‌ركه‌وتوو، تێكچوو و له‌كاركه‌وتوو ده‌كڕم. ئۆتۆمبێله‌كان دیسان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه و ده‌كه‌ونه‌وه گه‌ڕ. بۆ گه‌شتكردن، چالاكییه‌كان، ئاهه‌نگه‌كان و كلیپه جیاوازه‌كان به‌كار ده‌هێندرێن".

به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و هاتوچۆی ئه‌لبانیا نزیكه‌ی ٣٣٠ ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل له ستاتۆی "Retro"دان.
بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌و ستاتۆیه‌دا پۆلین بكرێت پێویسته لانیكه‌م ٣٠ ساڵ بێت به‌رهه‌م هێندرا بێت، خرابێته لیستی دامه‌زراوه‌ی سه‌روه‌ته مێژووییه‌كان، به‌پێی دۆخی ئۆرژیناڵی نۆژهنكرابێتهوه و رۆژانه به‌كار نه‌هێندرێت و ئیدی به‌رهه‌م نه‌هێندرێت.
21.04.2022 ئەلبانیا.. خولیای خەڵکانێک بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كۆنه گرانبەهاکان
له رێگای كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كۆن كه چه‌ندین ساڵه له ئه‌لبانیا وه‌ك نه‌ریتێكی لێ هاتووه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی مێژوویییان هه‌یه به خولیای زۆره‌وه كۆ ده‌كرێنه‌وه و ده‌پارێزرێن.