Fatjon Cuka
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
تیرانا – AA
له میانی هەوڵەکان به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌لبانیا و لوبنان چوار منداڵ و ژنێكی ئه‌لبانی كه له كه‌مپی هۆل له سووریا ده‌مانه‌وه، ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، ئێدی راما و وه‌زیری ناوخۆی ئه‌لبانیا، سانده‌ر للێشاج بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسەكه سه‌ردانی لوبنان-یان كرد به فڕۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار منداڵ و ژنه گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، ئێدی راما له فڕۆكه‌خانه‌ی تیرانا به میدیاكارانی راگه‌یاند "دوای یه‌ك ساڵ له هه‌وڵدان، چوار منداڵی ئه‌لبانیا له كه‌مپی دۆزه‌خی هۆڵه‌وه گه‌ڕانه‌وه نیشتمان. له‌م نزیكانه منداڵه‌كانی دیكه‌یش ده‌گه‌ڕێنه‌وه".

ئێدی راما تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كانی دیكه‌یشیان ده‌ستنیشان كردوون و له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێننه‌وه ئه‌لبانیا و گوتی: "هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ رژێمی دیمه‌شق، به‌ڵام بۆ چوونه ئه‌وێ پێویستیمان به مۆڵه‌تی ئه‌وانه. ته‌واوی ئه‌مانه به هەوڵەکانی جه‌نه‌رالی لوبنانی، عه‌باس ئیبراهیم-ه‌وه ئه‌نجام دراون. ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هەوڵەکان ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان چوونه‌ته كه‌مپه‌كانی سووریا و ئێستاش چه‌ند منداڵی ئه‌لبانیا له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
ئه‌م هاووڵاتییه ئهلبانییانه له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌لبانیا و كه‌سوكارییانه‌وه پێشوازییان لێ كرا.