Ruslan Rehimov
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2022
كیێڤ – AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگه‌یاند كه تاكوو ئێستا ٩٣٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له ده‌ست سوپای رووسیا رزگار كراون و ژیان له‌و ناوچانه ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌رهه‌مداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلێس میشێل ئه‌نجام داوه له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ناوبراو بۆ ئۆكراینا ئه‌نجامی دا.
سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دابینكردنی هاوكارییه‌كان بۆ ئۆكراینا، پرۆسه‌ی بوونه ئه‌ندامی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌نگاونان بۆ چۆنێتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئۆكراینا له دوای جه‌نگ تاوتوێ كراون.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان له‌و ناوچانه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی رزگاری كردوون به‌رده‌وامه، گوتی: "٩٣٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون رزگار كراون. له ٤٥٣یان كاره‌كانی پۆلیس و له ٤٣١یشیان كاره‌كانی ئیداره‌ی خۆجێیه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه. به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ند خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كه‌ین و وه‌ك جاران ده‌رفه‌تی هاتوچۆ و گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌ره‌خسێنین و كاره‌با و گاز بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و مینانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه له ناوچه رزگاركراوه‌كان چێندراون و ته‌قه‌مه‌نییه نهتهقیووهكان، مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یان كاتی زۆری ده‌وێت.