Bahtiyar Abdülkerimov
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
کیێڤ - AA
راوێژکار لە نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئالێکسی ئارێستۆڤیچ ئاشکرای کرد لەئێستادا، نزیکەی ٩٠ هەزار سەربازی رووسیا لە ئۆکراینادا بوونیان هەیە.
ئالێکسی ئارێستۆڤیچ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کرد کە لەئێستادا، نزیکەی ٩٠ هەزار سەربازی سوپای رووسیا لە ئۆکراینادا بوونیان هەیە و رایگەیاند کە ٢٢ هەزار سەربازیش لەسەر سنوورەکان جێگیرکراوان.
راوێژکار لە نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئالێکسی ئارێستۆڤیچ هەروەها نوێترین زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیای خستەڕوو و رایگەیاند "تا ئەمڕۆ ٢٠ هەزار و ٩٠٠ سەربازی رووسیا کوژراون، ١٧١ فڕۆکە، ١٥٠ هێلێکۆپتەر و ٨١٥ تانک، دوو هەزار و ٨٧ زرێپۆش، ٣٩١ تۆپهاوێژ، ١٣٦ مووشەکهاوێژ و ٦٧ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا تێکشکێندراوە''.