جيهان

پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی ڕاما

Mikail Bıyıklı  | 10.05.2025 - نوێکردنەوە : 11.05.2025
پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی ڕاما

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی ڕاما ئەنجام دا.

فەرمانگەی پەیوندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی ڕاما، هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و ناوچەییەکان تاوتوێ کراوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا گرنگی دەدات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەلبانیا و هیواشی خواست لە داهاتووشدا هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات زیاتر گەشە بکات.

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها پیرۆزبایی لە ئەڵبانیا کرد بە بۆنەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی کۆمەڵگای سیاسی ئەورووپا و ڕەوتی هاوکارییەکانی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و ئەوەی بە ئاماژەیەک بۆ پێگەی بەرزی ئەلبانیا لە قەڵەم دا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ ئێدی ڕاما، سەرکۆماری ئەردۆغان هیوای سەرکەوتنی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە خواست کە بڕیارە سبەی یەکشەممە بەڕێوەبچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın