Berk Özkan
14 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2020
ئیستانبوڵ- AA
لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كان كه بڕیاربوو به میوانداریی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی ١٧ی ئادار له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه، له‌رێگه‌ی تێلێكۆنفرانسهوه ئه‌نجامده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، رۆژی ١٧ی ئادار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ له لووتكه‌یه‌كدا به‌یه‌كده‌گه‌ن كه تیایدا باسی پرسی ئیدلب و په‌نابه‌ران و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كرێت.
ئه‌و لووتكه‌یه كه بڕیاربوو له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه و له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كاندا، له رێگه‌ی تێلێكۆنفرانسهوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.