Kemal Karadağ
13 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری ئایینیی توركیا رایگه‌یاند موسڵمانانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ریان زۆره، ده‌توانن له‌بری نوێژی هه‌ینی له ماڵه‌وه نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری ئایینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بیری خستۆته‌وه كه جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) كه هێشتا چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه وه‌ك په‌تایه‌كی جیهان تهنیوو راگه‌یه‌ندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه موسڵمانانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ریان زۆره، ده‌توانن له‌بری نوێژی هه‌ینی، له ماڵه‌وه نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری ئایینی نووسیوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی خه‌ڵك بڕیار بده‌ن، ئاوا نوێژی هه‌ینی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، فه‌رز نییه".