15 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2020
وان - AA
ته‌رمی حه‌وت په‌نابه‌ر له گونده‌واری شارۆچكه‌ی چاڵدێران سه‌ربه پارێزگای وان، له نزیك سنووری ئێران دۆزرانه‌وه كه ده‌ركه‌وتووه له وه‌رزی زستاندا دوای ئه‌وه‌ی سنوورییان تێپه‌ڕاندووه له سه‌رما ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پارێزگای وان بڵاویكرده‌وه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌رمی حه‌وت په‌نابه‌ریان له نزیك سنووری ئێران له گونده‌واری شارۆچكه‌ی چاڵدێران دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌ركه‌وتووه له وه‌رزی زستاندا دوای ئه‌وه‌ی سنوورییان بڕیووه له سه‌رمان ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای توانه‌وه‌ی به‌فر له ناوچه‌كه، ته‌رمه‌كان ده‌ركه‌وتوون وئەو کەسانەی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە هاووڵاتیی ئه‌فغانیی، پاكستانیی و سووریین و به‌مه‌به‌ستی توێكاریی ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی وان كراون.