15 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2020
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری تەندروستی توركیا، فەخرەددین كۆجا تۆماركردنی حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) راگەیاند.
لەوبارەوە فەخرەددین كۆجا لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، هاووڵاتییەك دوای هەفتەیەك لە گەڕانەوەی لە عومرە، پشكنینی بۆ كراوە و دەركەوتووە کە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و نووسیوویەتی:
"گرنگە ئەو كەسانەی کە لە عومرە دەگەڕێنەوە پابەندبن بە رێنمایی و راسپاردەكانی وەزارەتی تەندروستی كە تایبەتن بە مانەوەیان لە ماڵەكانیاندا بۆ ماوەی 14 رۆژ".
وەزیری تەندروستی توركیا، فەخرەددین كۆجا ئەوەشی نووسیووە "هەست بە نیگەرانی دەكەین سەبارەت بە سەرهەڵدانی حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا لەو كەسانەی كە لە عومرە دەگەڕێنەوە دەکەین، پێشوازی لە هیچ كەسێك نەكەن، هەروەها ئەو كەسانەی كە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە و پشكنینی سەرەتایی تێدەپەڕێنن، وا هەست نەكەن كە مەترسی بوونی نییە".
رۆژی هەینی وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاندبوو كە ژمارەی تووشبووان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە تورکیا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە پێنج كەس.