جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "گەیشتووین بە قۆناغی کۆتایی لە دانوستەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا یان کۆتایی پێ دێت یان تا ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت.

Hakan Çopur, Yılmaz Öztürk  | 29.12.2025 - نوێکردنەوە : 30.12.2025
دۆناڵد ترەمپ: "گەیشتووین بە قۆناغی کۆتایی لە دانوستەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا"

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی لە دانوستەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.

دۆناڵد ترەمپ بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی کە بڕیارە لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجام بدرێت بە ڕۆژنامەوانانی گوت: "گەیشتووین بە قۆناغی کۆتایی لە دانوستەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا".

ئاماژەی بەوەشدا کە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا یان کۆتایی پێ دێت یان تا ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەش کرد کە گرەنتییەکی ئەمنی بەھێز بۆ ئۆکراینا دابین دەکرێت و وڵاتانی ئەورووپاش لەو پڕۆسەیەدا، بەشداری دەکەن.

ڕاشیگەیاند کە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام دەدات.

ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا، پلانە ٢٠ خاڵەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ تاوتوێ دەکەن.

گوتیشی: "ھیوادارم خاڵەکانی ناو پلانەکە، یارمەتیدەر بن بۆ بەدیھێنانی ئاشتی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın