جيهان

دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران: "ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن ئەوە ئاکامەکەی زۆر سەخت دەبێت"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەو بانگەشەیەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکات، گوایە سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا، جەنەراڵ دان کاین دژی ھێرشی سەربازییە بۆ سەر ئێران.

Hakan Çopur, Mahmut Nabi  | 24.02.2026 - نوێکردنەوە : 24.02.2026
دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران: "ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن ئەوە ئاکامەکەی زۆر سەخت دەبێت"

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوە ئاکامەکەی زۆر سەخت دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ئەو بانگەشەیەی ڕەت کردووەتەوە کە باس لەوە دەکات، گوایە سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا، جەنەراڵ دان کاین دژی ھێرشی سەربازییە بۆ سەر ئێران.

ڕاشیگەیاندووە تەنھا خۆی بڕیاری لەبارەی ئێران دەدات و نووسیوویەتی: "ئەگەر بڕیاری ھێرشکردنە سەر ئێران بدەم، ئەوە دان کاین پێوەی پابەند دەبێت و سوپای ئەمریکاش بە کارامەیی جێبەجێی دەکات".

باسی لەوەش کردووە: " جەنەراڵ دان کاین وەک ھەمووان، نایەوێت جەنگ ببینێت، بەڵام لەو باوەڕەدایە ئەگەر بڕیارێکی سەربازی لە دژی ئێران بدرێت، ئەوە سەرکەوتن تیایدا ئاسان دەبێت".

ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی سەرکردەکانی ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە: "من بڕیار دەدەم و باشتر وایە ئێوە بگەین بە رێککەوتن، ئەگەر نا ئەوە ئاکامەکەی بۆ ئێران و گەلەکەی زۆر سەخت دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın