Tolga Akbaba
24 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2026
تاران - AA
لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران، هێلیکۆپتەرێک بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە عه‌لوه‌ی شاره‌كه کەوتەخوارەوە و، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران‌دا بڵاوکراونەتەوە، پارێزگاری ئەسفەهان ڕایگەیاندووە کە لە شاری دۆرچی، هێلیکۆپتەرێک لەناو عه‌لوه‌ی شاره‌كه کەوتووەتە خوارەوە.
لەو ڕووداوەدا فڕۆکەوان و یاریدەدەرهكهی لەگەڵ دوو کەسی ناو عه‌لوه‌كه گیانیان لەدەستداوە.
به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەیەکی چڕ دەستیپێکردووە.
هاوكات ئەو ئاگرەی بەهۆی ڕووداوه‌كه‌وه كه‌وته‌وه، کۆنترۆڵ کرا.