جيهان

تورکیا، کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و ١٨ وڵاتی دیکە بڕیاری ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوایان ئیدانە کرد

Can Efesoy  | 24.02.2026 - نوێکردنەوە : 24.02.2026
تورکیا، کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و ١٨ وڵاتی دیکە بڕیاری ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوایان ئیدانە کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

تورکیا، کۆمکاری عەرەبی، ڕێکخراوی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی و ١٨ وڵاتی دیکە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بڕیاری ئیسرائیل لەبارەی کەناری ڕۆژئاوایان بە تووندی ئیدانە کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تورکیا، بەرازیل، دانیمارک، ئیندۆنێزیا، فەڕەنسا، فەڵەستین، فینلاند، ئیسپانیا، سوید، ئیرلەندا، ئایسلەند، قەتەر، لوکسامبورگ، میسر، نەرویج، پورتوگال، سلۆڤێنیا، سعوودیە، ئوردن و سەرۆکی کۆماری عەرەبی و سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی واژوو کراوە، هاتووە: "بڕیارەکانی ئیسرائیل لەبارەی پەرەپێدانی دەسەڵاتە نایاساییەکانی لە کەناری ڕۆژئاوا بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەین".

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەو کردەوانە جارێکی دیکە خاکی فەڵەستیینییەکان لە ڕیزی "خاکی حکوومەت"ی ئیسرائیل دەناسێنێت و ئاسانکاری دەکات بۆ دروستکردنی یەکە نیشتەجێبووە جوولەکەکان لەو ناوچانەدا.

ئەو وڵات و ڕێکخراونە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبووی جوولەکە، بە ئاشکرا پێشێلکاری یاساکانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارەکانی دیوانی دادی نێودەوڵەتییە.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە ئیسرائیل کراوە کە ئەو بڕیارانە دەستبەجێ هەڵوەشێنێتەوە و پابەندی بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی بێت و خۆی لە هەر چەشنە کردەوەیەک کە ببێتە هۆکاری ئاڵوگۆڕێکی یاسایی وکارگێڕی لە خاکە داگیرکراوەکان بپارێزێت.

هەروەها ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی تووندوتیژییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا کراوە و داوا لە ئیسرائیل کراوە کە کۆتایی بهێنێت بەو تووندوتیژییانەی کە جوولەکەنشینەکان دژ بە فەڵەستییەکان ئەنجامی دەدەن.

تورکیا، کۆمکاری عەرەبی، ڕێکخراوی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی و ١٨ وڵاتەکەی دیکە هەروەها دژایەتی خۆیان بۆ هەرچەشە گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی دانیشتووان و دۆخی خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ و قودسی ڕۆژهەڵاتی نیشان داوە. جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای سنوورکانی ساڵی ١٩٦٧، دەستپێشخەرییەکانی وڵاتانی عەرەبی و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەڵەستین و کۆتایی هێنان بەو قەیرانەدا دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın