Behlül Çetinkaya
16 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2026
لەندەن - AA
دوای هێرشی کەسێکی ڕاستڕەوی توندڕەو بۆ سەر مزگەوتێک لە شاری پیترۆبۆرۆ لە بەریتانیا، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان کە تووشبوویەکی ئۆتیزمە بە ناوی جاشوا لەگەڵ باوکی دەن هاریس، کەمپێنێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لە ناو موسڵمانانیان دەست پێکرد. ئامانجی دواتری ئەو باوک و کوڕە سەردانیکردنی مزگەوتەکانی تورکیا و دابەشکردنی کێکە لە ناو نوێژخوێنانی مزگەوتەکان.
لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا کەسێک بە ناوی ئەلکیساندەر هۆپەر چووە ناو مزگەوتی ئەلمارواد لە شاری پیترۆبۆرۆ لە بەریتانیا و لە کاتی نوێژکردنی موسڵماناندا سووکایەتی پێکردن و قسەی پێگوتن.
ئەو ڕووداوە لە میدیاکانی بەریتانیادا بە ڕووداوی "مزگەوتی ئەلمارواد" ناسراوە و نموونەیەکە لە پەرسەندنی کردەوە ڕق و کینەییەکانی ڕاستڕەوەکانی توندرەو لەو وڵاتە. پۆلیس دوای ئاگادارکردنەوەی نوێژخوێنان، کەسە هێرشبەرەکەی دەستگیر کرد.

دوای ڕووداوەکە دەن هاریس کە دانیشتووی هەمان شارن، بڕیار دەدەن کە بۆ دەربڕینی هاوسۆزۆ خۆیان و گەیاندنی پەیامی "ئێوە تەنیا نین" لەگەڵ کوڕەکەیدا جاشوا، سەردانی مزگەوتەکان بکەن. جاشوا کە بە "جاشی مان"یش ناسراوە، بە هۆی تووشبوونی بە ئۆتیزم کێشەی قسەکردنی هەیە. ئەو لە ماڵەوە کێکی دروست کردووە و لە ناو نوێژخوێناندا دابەشی کرد. ئەو کردەوەیە کە سەرەتا دیدارێکی سادە بوو، بە خێرایەکی زۆرەوە بوو بە کەمپێنێکی گەورە بە دروشمی "کینەت نەبێ و کێک دابەش بکە".
ئەو باب و کوڕە تا ئێستا سەردانی ٦٠ مزگەوتییان لە سەرانسەری بەریتانیا کردووە. ئەوان بە پۆشینی جلی نەریتی ئیسلامی و ئامادەبوونیان لە ناو مزگەوتەکاندا، لەگەڵ موسڵمانان هاوسۆزی نیشان دەدەن. دەگوترێت کە جاشوا لە کەشە مەعنەوییەکەی مزگەوتەکاندا هەست بە ئارامی دەکات و ئەو دیدارانە یارمەتیدەری بوون بۆ بەکۆمەڵایەتیبوون و باشتربوونی دۆخی تەندروستی ئەو.

دەن هاریس بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت، دوای ئەو جوڵەیە، هەڕەشە و پەیامە ڕقئامێزێکی زۆریان پێ گەیشتووە بەڵام هەر ئەو گوشارانە بوونە هۆی ئەوەی کە هەستێکی زۆریان بۆ دروست بێت کە سەردانی مزگەوتەکان بکەن. ئەو جەختی لەوەش کردەوە کە توندڕەوەکان نوێنەرایەتی کۆمەڵگای بەریتانیا ناکەن و زۆربەی خەڵک پشتیوانی دەکەن لە پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی بەرامبەر.
ئەو خێزانە بانگهێشتی مەدینە کراون و لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی دواتریان بۆ تورکیایە. هاریس دەڵێت، زۆریان پێ خۆشە کە مزگەوت و شوێنە مێژووییەکانی تورکیا ببنن و پێیان وایە کە جاشوا لە بینینی ئەو شوێنانە لە تورکیا زۆر خۆشحاڵ دەبێت.
هەر لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری ناوەندی کولتووری ئیسلامی لەندن دکتۆر ئەحمەد دبیان بۆ ئاژانسی ئانادۆلو دەڵێت کە ناوەندەکەیان ساڵانە پێشوازی لە نۆ ملیۆن قوتابی بەریتانیا دەکات کە زۆربەیان موسڵمان نین. ئەو جەختی لەوەش کردەوە کە مزگەوتەکان شوێنێکی مەعنەوین و هەستێکی ئارامبەخش و یەکدڵی لە ناو زیارەتکاراندا دروست دەکات.
ئێستا کەمپێنی "جاشی مان" ئێستا بووتە کەمپێنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕق و کینە لە ڕێگەی میهرەبانییەوە و پلانی داهاتوویان سەردانی تورکیا و بینینی مزگەوت و شوێنەوارە ئیسلامییەکانی تورکیایە.
