Hasan Esen,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
له‌نده‌ن – AA
دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزیلاند ژماره‌یه‌كی زۆر كرده‌ی توندوتیژی وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وت به چه‌كوش، دڕاندنی قورئانی پیرۆز دژبە موسڵمانان له به‌ریتانیا ئه‌نجام دراون.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ئه‌و هێرشانه له به‌ریتانیا ته‌شه‌نه‌یان كردووه كه له ئیسلامفۆبیاوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
تێڵ ماما كه رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه و چاودێری ئه‌و هێرشانه‌ی كردووه کە دژبە موسڵمانان له به‌ریتانیا ئه‌نجام ده‌درێن رایگه‌یاند كه له دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزیلاند هێرشه‌كانی ئیسلامفۆبیا له‌و وڵاته بەڕێژهی له‌سه‌دا ٥٩٣ ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
له دوای هێرشه‌كانی نیوزیلاندوه له ١٥ی ئاداره‌وه تاكو ٢١ ئادار ٩٥ كرده له به‌ریتانیا تۆماركراون كه ٨٥یان راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه بوون بۆسه‌ر موسڵمانان.
له له‌نده‌ن دوو كه‌سی ئیسلامفۆبیك یان راستڕه‌وی په‌ڕگیر هێرشیان كردۆته سه‌ر موسڵمانان. هێرشی یه‌كه‌م له رۆژی هێرشه‌كانی نیوزیلاندا له نزیك مزگه‌وتێك روویداوه. هێرشی دووه‌میش له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ئه‌نجام دراوه و نوێژخوێنێكیان به چه‌كوش بریندار كردووه.
هه‌روه‌ها له ٢١ی ئاداریش دره‌نگانی شه‌و به چه‌كوش هێرشكراوه‌ته سه‌ر پێنج مزگه‌وت له برێمینگهام. ئه‌وه‌ش جگه له شكاندنی شووشه‌كانی مزگه‌وته‌كان ترسیشیان خسته ناو دڵی موسڵمانان.
- "هێرشكردنه سه‌ر موسڵمانان به ره‌وا ده‌بیندرێت"
به‌ڕێوه‌به‌ری تێڵ ماما، ئیمان عه‌تا رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك كه‌س ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و جۆره كردانه بۆسه‌ر موسڵمانان به ره‌وا ده‌بینن و گوتی: "دیاره ئیدی دووچاری ئایدۆلۆجیایه‌كی قین له‌دڵ بووینه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر موسڵمانان".