İsmet Karakaş
27 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ئاکامی تەقەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، دوو سەرباز شەهیدبوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ئاکامی تەقەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، سەربازانی پیادەی گرێبەستلەگەڵکراو مەولود یۆغورتچو و مەرت ئۆتاڵ بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ دوو سەربازەکە رەوانەی نەخۆشخانە کران، وێڕای هەوڵەکانی پزیشک لە نەخۆشخانە نەتواندرا رزگار بکرێن و گیانیان سپارد.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناڕوات. بەهۆی ئەم رووداوە خەمناکەوە داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ شەهیدانمان دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان، سوپا و گەلی تورکیا دەکەین".