Mustafa Deveci
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
قودس- AA
وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل، ئێلی کۆهین لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل باسی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تەل ئەبیب لەگەڵ ئیمارات، بەحرێن و سوودان کرد.
ئێلی کۆهین لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە رایگەیاند "دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دانوستانەکانمان لەگەڵ سعوودیە، قەتەر، عومان، جەزائر و مەغریب چڕدەکەینەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانمان."
ئیسرائیل رۆژی ١٥ی ئەیلوول لە کۆشکی سپی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن واژوو کرد.
دواتر لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئیسرائیل و سوودان لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن.