Sümeyye Dilara Dinçer
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
ئەمریکا - AA
دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ، ئەمریکا باڵیۆزی بۆ ڤیێنزوێلا دانا.
رۆژی چوارشەممە کاندیدکردنی جێمس ستۆری بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە ڤیێنزوێلا، لەلایەن ئەنجوومەنی پیران پەسەند کرا.
جێمس ستۆری لە بۆگۆتای پایتەختی کۆلۆمبیای دراوسێی ڤیێنزوێلاوە، پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە کاراکاس بەڕێوەدەبات.
پێشبینی دەکرێت جێمس ستۆری لە سەردەمی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن-دا، رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە جێبەجێکردنی سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە ڤیێنزوێلا.
پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ڤیێنزوێلا لە سەردەمی سەرۆکی پێشووی ڤیێنزوێلا، هوگۆ جاڤێزدا تێکچوو.
ئەمریکا و ڤیێنزوێلا لە ساڵى ٢٠١٠ەوە تا ئێستا باڵیۆزیان لە وڵاتانی یەکتردا دانەناوە.
دوای ئەوەی حکوومەتی واشنتۆن پشتیوانی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڤیێنزوێلا، خوان گوایدۆ کرد کە لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندایە، پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەتەواوی تێکچوو و هەردوولا دیپلۆماتکارانیان کشاندەوە.