Moskova
مۆسكۆ – AA
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا، دوو ملیۆنی تێپەڕاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٣ هه‌زار و ٦١٠ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ش كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ١٥ هه‌زار و ٦٠٨ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٤٦٣ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٤ هه‌زار و ٨٥٠ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،٢ بووە و لە لەسەدا ٢٥،٧ی تووشبووان هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە کۆرۆنایان تیادا دەرنەکەوتووە.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شەش هه‌زار و ٤٣٨ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٧٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٥٣٣ هه‌زار و ٦٨ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هەشت هه‌زار و ٨٢ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه کە ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٧٠ ملیۆن و ٦٠٠ هەزاریان تێپەڕاندوە.
بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا دووبارە رێوشوێنە تەندروستییەکان لە رووسیا گیراونەتەوەبەر و هاووڵاتییان پێویستە لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنن.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا.
له ٢٨ی تشرینی یەکەمەوە بەکارهێنانی دەمامک لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی رووسیا کراوەتە زۆرەملێ.
هەروەها لە تەواوی شارەکانی ئەو وڵاتە، چێشتخانە، باڕ و یانە شەوانەییەکان لە کاتژمێر ١١ی شەو بۆ شەشی بەیانی دادەخرێن.