Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
كریستن فۆنتنرۆز به‌رپرسی رێكخستنی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سعوودیه له كۆشكی سپی، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز پشتبه‌ستن به زانیاریی دوو كه‌سی ئاگادار له بابه‌ته‌كه بڵاویکردەوه، فۆنتنرۆز ئێواره‌ی هه‌ینی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، فۆنتنرۆز یه‌كێك بووه له كه‌سه دیاره‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سزاكانی سه‌ر سعوودیه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به هۆی دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی-یه‌وه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ریازیشی كردووه.
فۆنتنرۆز كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکا به‌رپرسی ناوچه‌ی ئێران و كه‌نداوه، داوای سزای قورسی بۆ سعوودیه ده‌كرد و به‌تایبه‌ت كاریگه‌ربووه له‌وه‌ی سعوود قه‌حتانی راوێژكاری جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان بخرێته لیستی سزادراوانه‌وه.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێشتا هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فۆنتنرۆز به‌ته‌واوی روون نییه، به‌ڵام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه به هۆی هه‌ڵوێستی توندیهوهبێت له‌به‌رامبه‌ر سعوودییهكاندا كه له كۆشكی سپی بووبووه جێگای مشت‌ومڕ.
له‌كاتێكدا كۆشكی سپی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌وباره‌وه ناداته‌وه، فۆنتنرۆز-یش هێشتا روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانه‌وه نه‌داوه.