Hakan Çopur
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكرد كه هێزه تایبه‌ته‌كانی فه‌ڕه‌نسا له ناحیه‌ی دەشیشەی سووریا هاریكاریان له‌گه‌ڵ چەکدارانی هەسەدە كردووه كه رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه بڕبڕەی پشتێتی.
هه‌ژماری فه‌رمی تویته‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، وێنه‌یه‌كی ساتی هێرشی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسای بڵاوكرده‌وه كه به تۆپهاوێژ بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن.
له‌ژێر وێنه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه دووه‌مین قۆناغی "هه‌ڵمه‌تی خۆرێكخستنه‌وه" له سێی حوزه‌یراندا له هه‌ندێ ناوچه‌ی سنووری سووریا-عێراق دژ به داعش ده‌ستیپێكردووه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا پشتیوانیان كردووه ئامانجه‌كانی داعش له ناحیەی دەشیشە و ده‌ورووبه‌ری كراوه‌ته ئامانج.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.