جيهان

دادگای لاهای بڕیاریدا بە گەیاندنی هاوکاریيە مرۆییەکان بە غەززە بەبێ بەربەست و ڕێگریی

Selman Aksünger  | 29.03.2024 - نوێکردنەوە : 31.03.2024
دادگای لاهای بڕیاریدا بە گەیاندنی هاوکاریيە مرۆییەکان بە غەززە بەبێ بەربەست و ڕێگریی

Netherlands

لاهای - AA

دادگای لاهای بڕیاریدا لەسەر ئەوەی ئیسرائیل بەبێ بەربەست و ڕێگریی دەستەبەری گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بکات بۆ غەززە و مافی فەڵەستینییەکانیش پێشێل نەکات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن دادگاکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لەو دۆسیەی سکاڵایەی ئەفریقای باشوور دژ بە ئیسرائیل کردوویەتیەوە بڕیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ دەرکراوە.

لە بڕیارەکەدا داوا لە سوپای ئیسرائیل کراوە لە چوارچێوەی بەڵێننامەی کۆمەڵکوژییدا مافی فەڵەستینییەکان "گرووپی پارێزراو" پێشێل نەکرێت و گەرەنتی بکرێت و ڕێگریی نەکرێت لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلەی پێویست بە غەززە.

لە بڕیارەکەی دادگاکەدا باس لەوە کراوە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا، دەبینرێت کە بارودۆخی ژیانی کارەساتباری فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بەتایبەتی بەهۆی بێبەشکردنی فەڵەستینییەکانی غەززە لە خۆراک و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ژیان خراپتر بووە و، برسێتیی لە غەززە مەترسیی تێپەڕاندووە و بەئاشکرا سەریهەڵداوە.

هەروەها لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە کە بڕیارەکانی گرتنەبەری ڕێوشوێن دەرکراوە تا ئێستا، دۆخی غەززە خراپتر بووە، ئەمەیش وای کرد پێویست بکات ڕێوشوێنی نوێ بگیرێتەبەر.

لە کاتێکدا دادگاکە دڵنیاییدا لە ڕەوایەتی ئەو بڕیارانەی ڕێوشوێن کە لە ٢٦ی کانوونی دووەمدا گیرانەبەر، هاوکات داوای کرد دەستبەجێ و بەشێوەیەکی کاریگەر ڕێوشوێنەکان لە تەواوی کەرتی غەززە بە ڕەفەحیشەوە جێبەجێ بکرێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın