Mahmut Geldi
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2021
بەیروت-AA
حیزبوڵڵای لوبنان رایگهیاند، درۆنێکی ئیسرائیلییان دوای بەزاندنی کایەی ئاسمانیی وڵاتهكه لە باشووری لوبنان، خستووهته خوارهوه.
لەو راگەیەندراوەی کە لە لایهن حیزبوڵڵاوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە کاتژمێر ١٣:٥٥، درۆنێکی ئیسرائیلییان لە ئاسمانی گوندەواری شارەدێی یاتیری سەر بە شاری نەباتییە لە باشووری لوبنان دەستنیشان کردووە.
ئاماژه بهوهش كراوه، ئەندامانی حیزبوڵڵا لهرێگهی چەکی گونجاوهوه درۆنە ئیسرائیلییەکەیان خستووەتە خوارەوە، بهڵام ھیچ زانیارییەک لەسەر پارچە تێكشكاوهكانی درۆنەکە بڵاو نەکراوەتەوە.
هاوكات لەو راگەیەندراوەی کە لە لایهن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە درۆنێکیان، لە کاتی فڕینی ئاسایی خۆی لە خاکی لوبنان خراوەتە خوارەوە و لێکۆڵینەوەيان لە رووداوەکە دەست پێ كردووە.
فڕۆکە بێفڕۆکەکان و فڕۆکەی جەنگییهكانی ئیسرائیل، زوو زوو سنوورەکانی لوبنان دەبەزێنن. بەرپرسە لوبنانییەکان لە ھەر دەرفەتێکدا سکاڵا لەو پێشێلکاریی و بەزاندنانە لە لای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن.