Zafer Fatih Beyaz
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە – AA
لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا ھاتووە: "ئاماژە بە زەروورەتی جێبەجێ کردنی پلانی بەرەنگاربوونەوە لەسەر ئاستی جیھان لە دژی ھەڕەشەکانی گۆڕانکاریی کەشوھەوا کراوە و تورکیا، وەکو ههر پرسێکی دیكهی نێودەوڵەتی لەم پرسەشدا ئەوەی لە ئەستۆی بێت، ئهنجامی دهدات".
دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆشکی سهرۆكایهتی كۆمار، ئهنجومهنهكه راگەیەندراوێکی بڵاو كردهوه.
لە راگەیەندراوەکدا، ھاتووە: "لە دژی ھەڕەشەکانی کەشوھەوا کە لەرێگەی ئاگر، لافاو، وشکەساڵی کە تادێت زیاددەکات، ئاماژە بە زەروورەتی جێبەجێ کردنی پلانی بەرەنگاربوونەوە لەسەر ئاستی جیھان لە دژی ھەڕەشەکانی گۆڕانکاریی کەشوھەوا کراوە و تورکیا، وەکو ههر پرسێکی دیكهی نێودەوڵەتی لەم پرسەشدا ئەوەی لە ئەستۆی بێت، ئهنجامی دهدات".
زانیاریی لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بە سەرکەوتوویی و پێداگریی بۆ سهر رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش بەڕێوەدەچێت، و ئەو رێکارانەی کە بۆ ئاسایشی سنوورەکان گیراوەتە بەر لە دژی ھەر ھەڕهشە و مەترسییەکی سەر یەکێتی نیشتمانیی، پێکەوهبوون و مانەوەی تورکیا،، پێشکەش کراو و له راگهیهندراوهكهدا ھاتووە: "جەخت لەسەر بەرپرسیارێتی لایەنە کاریگەرهکان و گرنگیدان بە پرسی سووریا لە بەرامبەر گەلی ئهو وڵاته کراوەتەوە بۆ ھێنانەدی ئاشتی و خۆشگوزەرانی. ئاماژە بەوە کراوە ئەو کردهوانهی کە سڤیلەکان دەکاتە ئامانج و زیان بە سەقامگیری دەگەیهنێت، ھاوسەنگییە ھەستیارەکانی ناوچەکە تێکدەدات و رێگە لە گەیشتن بە چارەسەرێکی ههمیشهیی، دەگرێت".
ئاماژە بەوە کراوە کە پشتگوێ خستنی پێشنیاز و نیازپاکیی تورکیا بە ئاڕاستەی چارەسەری پرسەکانی دەریای ئیجە، رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، قوبرس وکۆچی نایاسایی، پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و ماف و بەرژەوەندیی درێژخایەنی یەکێتی ئەورووپایە و جەخت لەوە کراوەتەوە، "پاڵپشتیکردنی چالاکییە تاک لایەنەکانی یۆنان و ئیدارەی قوبرسی یۆنانی باشوور، ناکۆکییەکانی ناوچەکە قوڵ دەکاتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەفغانستان لە ئەنجامی دوایین پێشھاتەکان كراوه و تێیدا ھاتووە: " جەخت لەوە کراوەتەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەکانی بۆ گەلی ئەفغانستانی دۆست و برا بۆ ژیانێکی ئاشتییانه و خۆشگوزەران بە بەکارخستنی فڕۆکەخانەی کابوڵەوە، و بانگەوازێک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە مرۆییەکان پێکەوە کار بکەن و راستگۆیانە بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ".