Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
حه‌له‌ب - AA
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی به‌هۆی هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانیانه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كوژراون گه‌یشته 828 کەس و، ئۆپۆزسیۆنیش ناچاربووه له 12 ناوچه‌ی دیكه پاشه‌كشه بكات.
سوپای رژێم، رووسیا و ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی ئێران پشتیوانیان ده‌كات، ماوه‌ی 12 رۆژه هێرشی ئاسمانیی و زه‌مینی ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كه به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو کە له یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای سووریای ئازاد له حه‌له‌ب، به‌ناوی محه‌مه‌د شه‌یخ وه‌ری گرتووه، رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌كانی كارم تاهان، مویه‌سه‌ر، موفهسهڵات، سادقئۆمب، راموسه، قازی عه‌سكه‌ر، قاترجی، شەعار، تهلشورتا، جسر شه‌یخ سه‌عید، مه‌رجه و شه‌یخ لوتفیدا.
هاوكات هه‌زاران هاووڵاتی حه‌له‌ب كه له‌و ناوچانه‌وه هه‌ڵاتوون، روویان له ناوچه‌كانی سه‌یف ئهدهوله، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نساری، زیبدیه و سوكه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن كردووه.
دوای هێرشی رژێم و پشتیوانانی كه به‌درێژایی دوێنی به‌رده‌وامبوو، ئۆپۆزسیۆن له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كشایه‌وه، به‌مه‌ش ئۆپۆزسیۆن له 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئیستا له‌كۆی 45 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه، نزیكه‌ی %60ی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری مه‌ده‌نی حه‌له‌ب، نه‌جیب ئه‌نساری وه‌ری گرتووه، له ئه‌نجامی هێرشی رژێم و ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی ئێران پشتیوانیان ده‌كات، كه به‌درێژایی دوێنی كردیانه سه‌ر ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 53 كه‌س كوژراون، 200ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌نساری رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی رژێمدا له گه‌ڕه‌كی جه‌لوم 15، عهقیلۆ چوار، مه‌ساكن فیرده‌وس پێنج، كارلاك چوار، قازی عه‌سكه‌ر نۆ، باب حه‌دید پێنج، سوككهری دوو و مه‌عادی سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌رمی له‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكاندا به‌جێماون.
له‌ئه‌نجامی دواین هێرشه‌كاندا كه له 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه به‌چڕی ده‌ستی پێكرد له حه‌له‌ب، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کوژراون گه‌یشتووه‌ته 828 كه‌س.
شاری حه‌له‌ب كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری سووریایه دوای دیمه‌شقی پایته‌خت، له 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه له‌ژێر بۆدومان و هێرشی سوپای رژێم و رووسیا و ئێراندایه و به‌چڕی گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه كه به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ن، بۆردومان ده‌كرێت.
ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه دانیشتوانی شاره‌كه له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان بێبه‌شن و ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه نه‌خۆشخانه، فڕن، خوێندنگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێندا خاپووربوون. به‌هۆی تێكچوونی ژێرخانی شاره‌كه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌ویش زۆر سنوورداره.