Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناكه‌ن كه بڕیاربوو له جنێڤ له نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا ئه‌نجامبدرێت سه‌باره‌ت به شاری حه‌له‌ب و، رایگه‌یاند "ئێمه پێمان وایه كه هێشتا له‌و خاڵه‌دا نین كه كۆببینه‌وه و له گفتوگۆكانماندا بگه‌ینه ئه‌نجامێكی بنیاتنه‌ر".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، باسی له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی واشنتۆن و مۆسكۆ سه‌باره‌ت به حه‌له‌ب له‌لایه‌ن دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكییه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
تۆنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نایه‌وێت ورده‌كاری بابه‌ته‌كه بخاته‌ڕوو و، گوتی: "ئێمه پێمان وایه كه هێشتا له‌و خاڵه‌دا نین كه كۆببینه‌وه و له گفتوگۆكانماندا بگه‌ینه ئه‌نجامێكی بنیاتنه‌ر".
مارک تۆنه‌ر، باسی له‌وه كرد كه هه‌ركاتێک پێیان وابوو به ئه‌نجام ده‌گه‌ن له كۆبوونه‌وه نزیك ده‌بنه‌وه و، گوتی: "نامه‌وێت كه‌شوهه‌وایه‌كی نادیار دروست بكه‌م. نامه‌وێت باس له كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌كانمان بكه‌م، ته‌نیا به‌شوێن ریگای گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێین بۆ راگرتنی جه‌نگ".
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی ئه‌مریكاوه كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.