Mahmut Geldi
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
بەیروت- AA
حزبوڵڵا-ی لوبنان-ی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە بەرامبەر هێرشەکانی دوو رۆژ بەر لە ئێستای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، بە مووشەک هێرشیان کردوەتە سەر ئیسرائیل.
لەو بارەیەشەوە حیزبوڵڵا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە رۆژی چواری ئاب، ئیسرائیل بۆردوومانی ناوچەکانی جومروک و شەواقیر-ی باشووری لوبنان-ی کردوە، لە بەرامبەریشدا گروپەکانی سەربە حزبوڵڵا بە مووشەک هێرشیان کردوەتە سەر ناوچەی شەبا کە لە ئێستادا لەژێر داگیرکاری ئیسرائیل-دایە.
هەروەها کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، لە هەواڵێکدا ئەوەی بڵاوکردەوە کە لایەنی کەم ١٠ مووشەک لە لوبنان-ەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە.