Harun Kutbe
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
ئەنقەرە – AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز لەبارەی واژووکردنی گرێبەستەکان لە نێوان تورکیا و ئیمارات کە بە تێکڕایی بەهاکەیان ٥٠ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلارە، رایگەیاند جگە لە بواری بازرگانی و ئابووری هەڵمەتێکی زۆر گرنگە لە بواری وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیدا.
یڵماز لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "واژووکردنی گرێبەستەکان لە نێوان تورکیا و ئیمارات کە بە تێکڕایی بەهاکەیان ٥٠ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار لە میانی سەردانەکەی بەڕێز سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان بێتە مایەی خێروخۆشی بۆ وڵاتەکەمان. جگە لە بواری بازرگانی و ئابووری ئەمە هەڵمەتێکی زۆر گرنگە لە بواری وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیدا".