Ömer Koparan
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
عەفرین - AA
فیرقەکانی حەمزە و سلێمان شا لە پێکهاتەکانی سوپای ئازادی سووریا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، پێنج هەزار ئەندامی نوێیان خستە ریزەکانیانەوە کە مەشق و راهێنانیان تەواو کردووە.
ئەم فرقانەی حەمزە و سلێمان شا کە لەژێر چەتری سوپای نیشتمانیی سووریادا کار دەکەن لە شێخ حەدید لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، رێوڕەسمێکیان بۆ دەرچوونی پێنج هەزار ئەندامی نوێ ساز کرد کە بۆ ماوەی شەش مانگ مەشق و راهێنانیان بینیوە.
لەگەڵ ڕێوڕەسمی دەرچوونی ئەو ئەندامە نوێیانەدا، هاوکات نمایشێکی سەربازییش رێکخرا.
لەو نمایشەدا نزیکەی ١٠٠ ئۆتۆمبێل کە چەکی دژەفڕۆکەیان لەسەر بوو لەگەڵ چەکی قورس، دۆشکە و ١٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٨٠ بارهەڵگری زرێپۆش و ٣٠٠ زرێپۆشی جەنگیی و ٣٠٠ ماتۆڕ کە چەقی قورسیان لەسەر جێگیرکراوە بەشدارییان پێکرا.
ئەو سەربازە نوێیانەی تازە خراونەتە ریزی سوپاکەوە، لەو ناوچانەی باکووری سووریا کە لە تیرۆر داماڵدراون ئەرکیان دەبێت.
سوپای نیشتمانیی سووریا لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات، لقی زەیتون و کانی ئاشتی باکووری سووریا کە لە تیرۆر داماڵدراون باڵادەستن.