Mümin Altaş
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
ئەبوزەبی – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیماراتەوە کە دوا وێستگەی گەشتەکەی بوو بۆ وڵاتانی کەنداو، بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری "TC-TRK" بەرەو کۆماری تورکی قوبرسی باکوور بەڕێکەوت.
سەرکۆماری تورکیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبوزەبی لەلایەن جێگری سەرۆکی ئیمارات، شێخ مەنسور بن زاید ئال نهەیان و باڵیۆزی تورکیا لە ئەبوزەبی، توگای تونچەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە بەڕێ خرا.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان؛ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاڵپئارسڵان بایراکتار؛ وەزیری بەرگری، یەشار گولەر؛ جێگرانی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، عومەر چەلیک و زافەر سراکایا؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری ئەردۆغان دەکەن.